به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : سێرگێیی شایگۆ " وەزیری بەرگری ڕووسیا ڕۆژی دووشەمە وتی پێشنیاری ڕووسیا بۆ لەناو بردنی مەوادی کیمیایی لە سووریا دەبێتە هۆی بەرگرتن لە پەلاماری مووشەکی ناتۆ بۆ سەر ئەو وڵاتە . وەزیری بەرگری ڕووسیا لە درێژەدا وتیشی ڕۆژئاوا ئامادەی پەلاماری مووشەکی بۆ سەر سووریا بوو .
بە وتەی وەزیری بەرگری ڕووسیا بە هۆی وەها پەلامارگەلێکی بەربڵاو ، نوژەن کرانەوەی دامەزراوە دەوڵەتیەکان لە سووریا زۆر دژوار دەبوو .
وەزیری بەرگری ڕووسیا هەروەها وتی ڕووسیا و ئەمریکا نزیک بوونەتەوە لە گەڵ خەباتی هاوبەش بە دژی تاقمی تێرۆریستی داعش لە شاری حەڵەبی سووریا .
ولادیمیر پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە ساڵی 2013 ی زایینی پێشنیاری لەناو برڕدنی مەوادی کیمیایی سووریای هاوردوەتەوە ئاراوە کە لە لایەن ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی ڕۆژئاوا قەبووڵ کراوە .
لەناو بردنی مەوادی کیمیایی سووریا لە مانگی سێپتامبری ساڵی 2013 دەس پێکرا و بە پێی ڕێککەوتننامەی بیست و یە ک هە ژدەی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان بە بەشداری چەن وڵات بۆ وێنە ڕووسیا و ئەمریکا بە تەواوی ئەنجام درا و تا مانگی ژوئەنی ساڵی 2014 کاری لەناو بردنی ئەو چەکانە کۆتایی پێی هات ....
کۆتایی کورتە نامە/310